خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی فه‌یسبووك
14/01/2015
ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ گه‌ڕان به‌دوای منداڵی ونبودا. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی نوێیه‌ی فه‌یسبووك له‌ ئه‌مریكا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به‌ هاوكاری كۆمپانیای (N.C.M.E.C) ده‌بێت كه‌ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ی منداڵی ونبوو. فه‌یسبووك له‌ ساڵی 2011 وه‌ ده‌ستی كرده‌ووه‌ به‌ هاوكاری سیستمی ئه‌مبیر ئه‌لرتس كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ حاڵه‌ته‌كانی ڕفاندنی منداڵ له‌ ئه‌مریكا، ئه‌ویش له‌ڕێ دابینكلاردنی په‌ڕه‌ی تایبه‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌، به‌ڵام له‌م سیستمه‌ نوێیه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خۆكردانه‌ وێنه‌ و هه‌واڵی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌نێردرێت كه‌ له‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌وه‌ نزیكن. سیستمه‌كه‌ نامه‌ی ئاگادار كه‌ره‌وه‌ له‌خۆده‌گرێت سه‌باره‌ت به‌ منداڵه‌ ونبووه‌كه‌و وێنه‌ تایبه‌ته‌كانیان، ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ش ده‌نێردرێت بۆ كۆمپیوته‌رو ئامێره‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌ زیره‌كه‌كان، به‌ئه‌وه‌ی بگاته‌ ده‌ستی زۆرترین كه‌س به‌كارهێنه‌ر كه‌ له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه‌ نزیكن. ئیمیلی فاشێر یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك، به‌ ماڵپه‌ڕی یو ئێس ئای توده‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ "ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی پێده‌گات، ده‌توانێت زانیاری زیاتر وه‌ربگرێت و هاوڕێكانیشی ئاگاداربكاته‌وه‌". به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ماشبل به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك بۆ ئه‌م سیستمه‌ پێویستیان به‌ خۆتۆماركردن نابێت، له‌هه‌مان كاتدا ناشتوانن سیستمه‌كه‌ بوه‌ستێنن، له‌ماوه‌ی ساڵێكیشدا كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ته‌نها نامه‌یه‌ك یاخود دوو نامه‌ی بۆ ده‌گات.
ژماره‌ی بینین‌ : 1268
زیاتر ...
فەیسبووک ڕێگری لە کردنەوەی ویکیلیکس دەکات ...
ڤايبەر بە چەند گۆڕانکارييەکەوە بۆ کۆمپيوتەر نوێکرايەوە ...
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ مەسنجەر زیاد دەکات ...
دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت ...
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری ...
لەسەر ئايفۆن، پياوێک داوای ١٠ مليار دۆلار دەکات ...
زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7 ...
بە پارەی ئاسن مەھێڵە لاپتۆپەکەت گەرم ببێت ! ...
دروستکردنی مرۆڤ ...
مێشکی ئه‌م ژنه‌ وه‌ک گووگڵه‌ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll