لێكۆڵه‌ری دۆسیه‌كه‌ی شارلی ئیبدۆ خۆی كوشت
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەی روداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری (شارلی ئیبدۆ) کرد، دوای ئه‌نجامدانی چەند چاوپێكهوتنێک له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانی قوربانییه‌كان، خۆی كوشت.
كه‌ناڵی فه‌ره‌نسا 3 بڵاویکردەوە، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ناوی هێرلك فریدۆیهو ته‌مه‌نی 45 ساڵه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا له نوسینگەکەی خۆی له بنكه‌ی پۆلیسی شاری لیمۆج ته‌قه‌ی له‌خۆی كردوه‌و خۆی کوشتوە.
به‌پێی راپۆرته رۆژنامەوانییەکان، فریدۆ وه‌ك جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی كه‌تنی دادوه‌ری بۆ خزمه‌تگوزاریه هه‌رێمییه‌كان له لیمۆنج كاری كردوه.
ناوبراو له‌ماوه‌ی رابردوداو به‌هۆی كاركردنی زۆره‌وه لەکاتی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی روداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ، توشی هیلاكی و گۆشه‌گیری بوه.
دەستەی نیشتمانی ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی فه‌ره‌نساش هەوڵەکەیان پشتڕاست كردوه‌ته‌وه.
هەفتەی رابردودا (3) چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گای گۆڤاری (شارلی ئیبدۆ) و (12) كه‌سیان كوشت، دواتریش له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسادا توانرا (2) چه‌كداریان كه برا بون، بکوژرێن و كه‌سێكی دیکەش خۆی راده‌ستی هێزەکانی پۆلیس كرد.
|