ژماره‌یه‌كی نوێی چارلی هیبدۆ به وێنه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه
ژماره‌ی نوێی هه‌فته‌نامه‌ی چارلی هیبدۆ، به كاریكاتێرێكی دیكه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه، ئاماده‌ی چاپكردنه و پۆلیسی فه‌ره‌نساش ڕێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر.
ڕۆژنامه‌ی لیبراسیۆنی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كرد: بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، نوێترین ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی چارلی هیبدۆ دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، بڵاو بكرێته‌وه و وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو ده‌كاته‌وه كه جلێكی سه‌رتاپا سپی له‌به‌ردایه و فرمێسك ئه‌ڕێژێت بۆ هه‌فته‌نامه‌ی چارلی هیبدۆ و دروشمی (من چارلی)می به ده‌سته‌وه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه، تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن ئاشكرای كرد: بڕیاره ژماره‌ی نوێی هه‌فته‌نامه‌ی چارلی هیبدۆ، به 12 زمان‌و 3 ملیۆن تیراژه‌وه، چاپ بكرێت.
هاوكات، وه‌زاره‌تی به‌رگریی فه‌ره‌نسا، ئاماده‌باشی ته‌واوه‌تی ڕاگهیاندوهو جگه له‌پۆلیس، زیاتر له 10 هه‌زار سه‌ربازی سوپای له‌ناو شاری پاریس جێگیركردوه.
|