سوپای عێراق لە ناوچەی گوێر هەڵدێت
10/01/2015
شەوی ڕابردوو، بەهۆی شکانی سوپای عێراق، لە سەر زێی بچووکی رۆژئاوای دیجلە، چەکدارانیی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) پێشڕەوییەکانی بۆ نێو گوێڕ دەست پێکرد، هۆکاری پێشەڕەویەکانیش، بەهۆی بەرگری نەکردنی سووپای عێراق بووە، لەو شوێن و خاڵانەی کە پێیان سپێردراوە.

سێلاو عەبدوڵڵا، بەرپرسی رێکخراوی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە"بنکەیەکی سووپای عیراق لە پێشەوەی پێشمەرگە بوون، لەسەر کەنارەکانی زێی بچووک پاسەوانیان دەکرد، دوای هێرشەکەی داعش سوپای عێراق بەرگری نەکردوەو هەڵهاتووە بۆ نێوگوێڕ، تەنانەت لە کاتی هەڵاتنییان لە خاڵەکانی پشکنینی پێشمەرگە و ئاسایشیش نەوەستاون، ئەوەش بوەتە هۆکاری پێشڕەویەکانی داعش بۆ نێو گوێڕ".

ئەو دەشڵێت لەو کاتەدا "هێزەکانی ئاسایشی گشتی هەرێمی کوردستان، ڕووبەڕووی هێرشەکەی داعشیان بوونەوە، دوای گەیشتی هێزەکانی دیکەی، وەک پشتیوانی بۆ پێشمەرگەکانی ناو گوێڕ، توانرا چەکدارانی داعش لە گوێر دوور بخرێنەوە و ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعشین کوژراون.

رۆژی هەینی ئوسامە نوجەیفی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، خالد عوبیدی، وەزیری بەرگری عێراق و ئەسیل نوجەیفی، پارێزگای موسڵ، سەردانی میحوەری گوێریان کردوو، باسیان لە هێرشی پێشمەرگەو سووپای عێراق و عەشایرە عەرەبەکان کرد بۆ گرتنەوەی موسڵ، دوای کەمتر لە (10) کاتژمێر بەسەر سەردانەکەی بەرپرسانی عیراقدا، چەکدارانی داعش هێرشی کردە سەر گوێر و سوپای عێراق بەرگری لەو هێرشەی داعش نەگرتووە، بەرەو پشتی هێزەکانی ئاسایش ڕایانکردوەو کارمەندانی ئاسایش و هێزەکانی پێشمەرگە رووبەری داعش بوونەو هێرشەکەیان تێک شکاند".
ژماره‌ی بینین‌ : 2203
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll