گوشار دەخرێتە سەر حکومەتی فەرەنسا بۆ رەتکردنەوەی رێککەوتننامەی “شنگن”.
10/01/2015

گوشار دەخرێتە سەر حکومەتی فەرەنسا بۆ رەتکردنەوەی رێککەوتننامەی “شنگن”.

دوابەدوای پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەر گۆڤاری (شارلی ئیبدۆ)و (دارماتان ئون گویل) پارتە راستڕەوەکانی فەرەنسا گوشاردەخەنە سەر حکومەت بۆ ھەڵوەشانەوەی رێککەوتننامەی “شنگن”ی نێوان وڵاتانی ئەوروپا، تا رێگری بکرێت لە ھاتوچۆکردنی ئازاد لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ ناو فەرەنسا.

“جۆن ماری لوپێن” سەرۆکی پارتی (بەرەی نیشتمانی) راستڕەوەکانی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: لە ئێستادا پاریس قوربانیی دەستی ژمارەیەک گروپی تیرۆریستییە، بۆیە پێویستە دەستبەجێ حکومەت مافی پەنابەرێتی لەو ھاوڵاتیانە وەربگرێتەوە کە لەناو گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان خۆیان رێکخستووە.

سەرۆکی پارتی (بەرەی نیشتمانی) باسی لەوەشکردووە: پێشنیار کراوە فەرەنسا رێککەوتننامەی “شنگن”ی نێوان وڵاتانی ئەوروپا ھەڵبوەشێنێتەوە، چیتر رێگە نەدرێت، ھاوڵاتیان بەبێ ھیچ کۆنتڕۆڵکردنێک لەناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ھاتوچۆ بکەن و سەربەست نەکرێن بۆ ھاتنەناوەیان بۆ فەرەنسا.

“جۆن ماری لوپێن” ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لە ئێستادا لەبەر مەترسییەکانی تیرۆر ژمارەیەک پارتی راستڕەو کە ئەندامێتیان لەناو پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا ھەیە کاردەکەن، رێککەوتننامەی “شنگن” لە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ھەڵوەشێننەوە.

ژماره‌ی بینین‌ : 2187
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll