په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان پۆلیس و شه‌ریف له‌ پاریس
10/01/2015
شه‌ریف: ئه‌مه‌وێت به‌س ئه‌وه‌ت پێ بڵێم که‌ ئێمه‌ به‌رگریکاری پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌دین درودی خوای لێ بێت، وه‌ من شه‌ریف کواشی نێردراوم له‌ لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌ی یه‌مه‌ن، باشه‌
پۆلیس: باشه‌
شه‌ریف: وه‌ له‌وێ ڕۆیشتم وه‌ شێخ ئه‌نوه‌ر ئه‌ل عه‌وله‌قی پاره‌ی پێدام خوای گه‌وره‌ لێی خۆش بێت
پۆلیس: باشه‌، ئه‌مه‌ له‌ که‌یه‌وه‌ بووه‌ ته‌قریبه‌ن؟
شه‌ریف: ده‌مێکه‌ پێش ئه‌وه‌ی که‌ بکوژرێت
پۆلیس: باشه‌ تۆ هاتیته‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا ماوه‌یه‌کی زۆر نیه‌؟
شه‌ریف:با ماوه‌یه‌که‌ هاتوومه‌ته‌وه‌، دڵ له‌ دڵ مه‌ده‌ باش ئه‌یان ناسم ئه‌زانم چیم کردووه‌و چیم نه‌کردووه‌
پۆلیس: باشه‌، ئێستا ته‌نها دوو که‌سن خۆت و براکه‌ت؟
شه‌ریف: ئه‌وه‌ کێشه‌ی تۆ نیه‌
پۆلیس: خه‌ڵکی تر هه‌یه‌ که‌ له‌ گه‌ڵتان بێت؟
شه‌ریف: ئه‌وه‌ موشکیله‌ی تۆ نیه‌
پۆلیس: ئه‌ی قه‌رارتان داوه‌ دیسان خه‌ڵکی تر بکوژن به‌ ناوی ئه‌ڵا؟
شه‌ریف:کێ بکوژین؟
پۆلیس: نازانم! ئه‌وه‌ پرسیارێکه‌ که‌ لێت ئه‌که‌م
شه‌ریف:ئایا ئێمه‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نیمان کوشتووه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی که‌ لێمان ده‌ گه‌ڕێن؟
پۆلیس: ڕۆژنامه‌نووستان کوشتووه‌
شه‌ریف: ئایا ئێمه‌ خه‌ڵک و مه‌ده‌نیمان کوشتووه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا که‌ لێمان ئه‌گه‌ڕین! باشه‌ ده‌ی بڕۆ ته‌واو چیت ویست پێتم وت باشه‌
پۆلیس: بوه‌ست بوه‌ست ئایا که‌سی ترتان کوشتووه‌ ئه‌مڕۆ؟
شه‌ریف: که‌سمان نه‌کوشتووه‌ ئێمه‌! ئێمه‌ به‌رگریکاری پێغه‌مبه‌رین، ئێمه‌ ئافره‌ت ناکوژین، که‌س ناکوژین ئێمه‌، پێغه‌مبه‌رمان ئه‌پارێزین ئه‌وه‌ی که‌ هێرش ئه‌کاته‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر به‌ڵی بێ کێشه‌ ئه‌ی کوژین، ئێمه‌ ئافره‌ت ناکوژین ئێمه‌ وه‌ک ئێوه‌ نین، ئه‌وه‌ ئێوه‌ن که‌ مناڵ و ئافره‌تی موسڵمان  ئه‌کوژن له‌ عێراق، سوریا، ئه‌فغانستان. ئه‌وه‌ ئێمه‌ نین، ئێمه‌ دڵمان گه‌وره‌یه‌ ئێمه‌ ئه‌به‌خشین له‌ ئایینی ئیسلام
پۆلیس: باشه‌ به‌ڵام ئێستا ئێوه‌ تۆڵه‌تان کرده‌وه‌ ڕۆژنامه‌نووستان کووشت ١٢ که‌ستان کوشتووه‌
شه‌ریف:ئافه‌رین ته‌واوه‌ به‌ده‌می خۆت وتت چیمان کردووه‌، به‌ڵێ  تۆڵه‌مان کرده‌وه‌، ده‌م خۆش به‌ ده‌می خۆت وتت که‌ تۆڵه‌مان کرده‌وه‌
ژماره‌ی بینین‌ : 1897
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll