شه‌ریف و سه‌عید كواشى ئه‌و دوو برایه بوون كه ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو، له‌پاریس له‌هێرشێكدا 12 كه‌سیان له ئۆفیسى گۆڤارى شارلى ئێبدۆ كوشت، دواى ئه‌وه‌ى كه‌سێكیان به بارمته گرتبوو له چاپخانه‌یه‌كدا له دامارتین ئێن گۆیلێ، له باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى پاریس كوژران. برایه‌كان به چه‌ك ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیسدا.
له‌هه‌مان كاتدا له ڕۆژهه‌ڵاتى پاریس، به‌بارمته گرتن و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیس ڕوویدا له سۆپه‌رماركێتێك له پۆرتێ دى ڤینسێنێس.
لهئۆپهراسیۆنێكى تر‌ى پۆلیسدا له‌وناوچه‌یه، ئامێدى كۆلیبالى كوژرا، كه گومان‌لێكراو بوو به كه‌یسى براكانى كواشى. به‌پێى زانیارییه‌كان داواى له‌پۆلیس كردووه كه ئه‌و دوو برایه ئازاد بكرێن، له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆدرابوون.
فه‌ڕه‌نسا 90هه‌زار پۆلیس و هێزى تر‌ى خستبووه ئاماده‌باشیه‌وه بۆ تێكشكاندنى ئه‌و دوو ڕووداوه‌ى به بارمته‌گرتن، و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیس، كه به‌پێى زانیارییه‌كان درێژكراوه‌ى ڕووداوه‌كانى 7ى كانوونى دووه‌مه.