هه‌فته‌نامه‌ی چارلی هیبدۆ بناسه
چارلی هیبدۆ ههفتهنامهیهكی ته‌نز ئامێزی چه‌پڕه‌وه كه ناوبانگی ته‌نها به هۆی كاریكاتێره زبر و توندهكانیهوه نییه، به‌ڵكو به‌هۆی ریپۆرتاژ و لێكۆڵینه‌وه‌كانی و هه‌ڵوێستی راشكاوانهوهیهتی به‌رامبه‌ر بۆچوونی توندڕه‌وانه‌ی تائیفی و مه‌زهه‌بیی.
ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه، ڕه‌خنه‌گرێكی به‌رده‌وامی توندڕه‌ویی ئایینی بوه به مه‌سیحی و جوله‌كه و ئیسلامه‌وه.
چارلی هیبدۆ، میراتگر و درێژه‌پێده‌ری گۆڤارێكی دیكه‌یه به ناوی (هارا كیری) كه چه‌ندینجار ناوه‌كه‌ی گۆڕیوه و ساڵی 1970 پاش مردنی ژه‌نڕاڵ چارل دیگۆل ، به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی تایبه‌ت كردبوو به‌و ڕووداوه، قه‌ده‌غه كرا و پاشان به ناوێكی نوێوه به ناوی چارلی هیبدۆ، ده‌ستی به كار كرده‌وه، ئه‌و ناوه‌ش په‌یوه‌ندیی به گۆڤاری چارلییه‌وه هه‌یه كه پێشتر ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌فته‌نامه‌كه، ده‌ریان ده‌كرد و په‌یوه‌ندیشی به ناوی چارل دیگۆلی شه‌وه هه‌یه.
چارلی هیبدۆ له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1981دا له دوای سه‌ركه‌وتنی چه‌پڕه‌وه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی فه‌ره‌نساو به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی خوێنه‌رانیه‌وه، داخرا و یانزه ساڵ دواتر له مانگی ته‌موزی 1992دا به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رنووسه‌ری نوێوه، ده‌ستی به‌كار كرده‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووس و كاریكاتێریستی به‌ناو بانگ تێیدا ده‌ستبه‌كار بوون وه‌ك، كاڤانا، ڤلینسكی، دل فیل دتن، سینا، ژبا و زیلهێلم، ئه‌وه‌ش متامهنهیهكی زیاتری به‌خشییه ههفتهنامهكهو یه‌كه‌مین ژماره‌ی قۆناغی نوێی ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه 120 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشرا.
چارلی هیبدۆ، له‌و كاته‌وه بوو به ڕه‌خنه‌گرێكی توندی بیره توندڕهوهنهكان و پاش ته‌قینه‌وه‌كانی 11ی سیپته‌مبه‌ری 2001 له نیۆیۆرك، ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی چه‌پڕه‌وه‌كان كرد به هۆی ئه‌وه‌ی به بیانووی دژایه‌تی كردنی ئیمپریالیسته‌وه، ئاماده نه‌بوون ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه بكه‌ن.
له رۆژی 8ی شوباتی 2008دا، كاریكاتێرێكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی بڵاو كرده‌وه كه پێشتر له لایه‌ن گۆڤارێكی دانیماریكییهوه بڵاو كرابوه‌وه و ئه‌و ژماره‌یه‌شی 3 جار چاپ كرایه‌وه و زیاتر له 400 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشراو رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی فه‌ره‌نسا، به ڕه‌سمیی داوای داخستنی هه‌فته‌نامه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و ساڵی 2009 ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فه‌ره‌نسا، به ڕه‌سمیی داواكاریی دامه‌زراوه ئیسلامییه‌كانی فه‌ره‌نسای ڕه‌ت كرده‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ش، هه‌فته‌نامه‌كه له لایه‌ن چه‌ندین گروپی توندڕه‌وی ئیسلامیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا.
له‌ژماره‌ی 8 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2011 شدا به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێكی تر له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، به بۆمبی مۆلۆتۆف هێرش كرایه سه‌ر نووسینگه‌كه‌ی و له سیپته‌مبه‌ری 2012شدا كاریكاتێرێكی دیكه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی بڵاو كرده‌وه كه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا و ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی جوله‌كه‌ی فه‌ره‌نسا و ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ره چهپڕهوهكانیشی لێكهوتهوه.
ئه‌و گۆڤاره، جگه له وێنه‌ی كاریكاتێری له دژی ئیسلام، چه‌ندین وێنه‌ی ئابڕوبه‌رانه‌ی پاپای ڤاتیكان و ڕاهیبه مه‌سیحییه‌كانی بڵاو كردونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت وێنه‌ی پۆلیسێكی فه‌ره‌نسی بڵاو كردوه‌ته‌وه كه سه‌ری بڕاوی كۆچبه‌رێكی به‌ده‌سته‌وه بوه.
دوایین وێنه‌ی كاریكاتێری هه‌فته‌نامه‌كه وێنه‌یه‌كی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بوه.
|