سەرنووسەری گۆڤارە فەرەنسییەكە چی لەسەر كورد نووسیوە ؟
07/01/2015
ارل شارب، سەرنووسەری گۆڤاری "شارلی ئەبدوو"ی کۆمێدی فەرەنسی، كە ئەمڕۆ لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هێرشكرایە سەر گۆڤارەكە و بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و 10ی دیكەش برینداربوون، كە شارب خۆیشی لەنێو كوژراواندا بوو، 22ی ئۆكتۆبەری 2014 وتارێكی لەسەر كورد نوسیوە.

دەقی وتارەكەی پارل چارب:

من کورد نیم و تەنانەت یەک وشە کوردی نازانم، تەنانەت توانای ئەوەم نییە ئاماژە بۆ ناو و کولتووری کوردیش بکەم، ئەو شتانە بە تەواوەتی بۆ من نامۆن، بەڵام وەک ئەوەی ئیلهامێکم بۆ بێت لە ناکاوەوە شتێک روودەدات، بەڵێ روویدا ئەوە منم بە کوردی دەخۆم و بە کوردی بیر دەکەمەوە و قسەی پێ دەکەم، بە کوردی گۆرانی دەڵێم، بە کوردی دەگریم، بەڵێ ئەمڕۆ من کوردم.

کوردانی سووریا بەهەموو شێوەیەک گەمارۆدراون، ئەوان شەڕی تاریکی دەکەن، بەرگری لە خاک و نیشتمان و خێزان و ژیانی خۆیان دەکەن، ئەگەر ناحەزان پێیان خۆشبێت یان نا، ئەوان تاکە هێزن رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە، ئەوان بەرگری لە ئێمە دەکەن، نەک دژی ئیسلام، بەڵکو دژی گەورەترین و دڕندەترین گرووپ دەجەنگن.

چۆن دەتوانن باوەڕ بە ئێمە بهێنن کە ئەو هاوپەیمانێتییەی دژی داعش دروستکراوە راستە، بۆیە لەبەر چەند هۆکارێک، ژمارەیەك ئەندامی ئەو هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییە تا هەنووکە لەگەڵ داعش لە پەیوەندیدان تەنانەت (پەیوەندی ئابووری و سیاسی و ستراتیژیان) لەگەڵ داعش هەیە، دژی گاڵتەجاری و کوشتن لە ناوچەکە، بەڵام سەرباری هەموو ئەمانەش کورد هەر لەسەر پێی خۆی وەستاوە و ماوە.

ژماره‌ی بینین‌ : 2130
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll