کۆسرەت ڕەسوڵ : بەرهەم ساڵح پاشگەزبێتەوە من پاشگەزنابمەوە
دۆخی یه‌كێتی له ئان و ساتێكی خراپدایه و هه‌ندێ له چاودێرانی شاره‌زا له‌و حزبه، دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كی دیكه به یه‌كێك له بژارده‌كانی ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی كه ئێستا له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه داوای چاكسازی ده‌كات، ده‌زانن، سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیش ئاشكرای ده‌كات، چه‌ندین لیژنه بۆ داواكانیان پێكهاتووه و گرنگترین داوایان بوونی مه‌رجه‌عه له‌ناو یه‌كێتیدا.
باڵی (كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح) کە بەباڵێ (بەرنامەی کار)یەکێتی ناسراوە ئێستا پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازییان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی داوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌یان و كۆپیهكیان به واژۆی 17 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و كه‌سی یه‌كه‌می باڵه‌كه‌ی تر ناردووه، ئێستا هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كدا دانیشتوون و چه‌ندین لیژنه‌ی هاوبه‌شیان پێكهێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دۆخی ناو یه‌كێتی هێور نه‌بووه‌ته‌وه و هه‌ردوو باڵه‌كه له ململانێ و چالاكیه‌كانیان دژ به یه‌كتری به‌رده‌وامن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئه‌وه‌ی بۆ (باس) ئاشكرا یكردوە، كه ماوه‌یه‌كه باڵی ده‌سڕۆیشتوو ده‌یانه‌وێت درزێك بخه‌نه نێوان به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوول، پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه كۆسره‌ت ره‌سوول خه‌ریكی رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێره له‌گه‌ڵ باڵی ده‌سڕۆیشتوو، به‌ڵام كۆسره‌ت ره‌سوول لای كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی، ئه‌وه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵحیش په‌شیمانیش بێته‌وه، ئه‌و په‌شیمان نابێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێ.
هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی (باس)یش ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی كه جێگرانی سكرتێری گشتی رابه‌رایه‌تیی ده‌كه‌ن، نامه‌یه‌كی زاره‌كییان له‌ڕێگه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتییه‌وه كه ئێستا نێوانگیریی ئه‌و دوو باڵه ده‌كه‌ن، وه‌كو دوا مهیسج بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ناردووه و هۆشداریی ئه‌وه‌ی دراوه‌تێ ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی كه هه‌یانه جێبه‌جێ نه‌كرێت، به چاره‌سه‌ركردنی نه‌بوونی مه‌رجه‌ع له‌ناو یه‌كێتی كه ئێستا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حزبه كۆسره‌ت ره‌سوڵ سكرتێری گشتی یه‌كێتییه، به‌ڵام له رووی كرداره‌وه هێرۆ ئیبراهیم موماره‌سه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌كات، ئه‌وه ئه‌وان وه‌كو ئه‌و باڵه له یه‌كێتی جیا ده‌بنه‌وه و خۆشیان به خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانن.
|