شێخ جەعفەر وەڵامی مەلابەختیار دەداتەوە قسەی خۆی لەبەرد دەدات
04/01/2015
فەرماندەی هێزەكانی70ی یەكێتی رایدەگەیەنێت: هەركەسێك لێدوان دژی یەكگرتنەوە بدات دژی فەرمانەكانی مام جەلالە و قسەكەی خۆی لەبەرد دەدات.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا له‌ چاوپێكه‌وتنێكیا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت "ئێمە پشگیریی و پشتیوانی لەو پڕۆژەیەی جەنابی سەرۆكی هەرێم دەكەین، ئێمە حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێممان هەیە لەبەرئەوە هیچ شتێك نابێت لەدەرەوەی یاسا و نیزام بێت، هێزی پێشمەرگەش هێزێكە لەو هێزانەی كە دەبێت یەكبگرێتەوە ببێتە خاوەنی سوپایەكی پێشمەرگەی خاوەن تەدریب و پڕ چەك و ئامادەكراو".

 وتیشی "نابێت هیچ حیزبێك هێزی هەبێت چونكە ئێمە كە لەشاخ شۆڕشمان كردووە لەپێناوی ئەم دەسكەوتانەدا كردومانە تا وەك هەموو دنیا خاوەنی كیانی خۆمان بین و یاسا سەروەر بێت و هەموو دامودەزگایەكی حكومیمان هەبێت پۆلیسمان هەبێت و ئاسایش و پێشمەرگەمان هەبێت ئەمانەش دەبێت یەكڕەنگ و یەك دەنگ بن و هی خەڵك بن".

پێشتر مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وتی یەكێتیی حزبێك نییە مەرجی بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژە بەوەدەكات كە پرسی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە مەرج نییە بەسەر یەكێتیەوە بەڵكو پێشتر بەڕێككەوتن لەنێوان هەریەكە لە جەلال تاڵەبانی سكرتێری یەكێتی و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتیدا بڕیاری لێدراوە. " لەبەر ئەوە هەركەسێك تەسریحێكی دژی ئەوەبدات بەمانای ئەوەیە دژی بڕیار و فەرمانەكانی جەنابی مام جەلالە و قابیلی قبوڵیش نیە و كەسیش گوێی لێناگرێت".

سەبارەت بەوەی كە ئەگەر بەرپرسێكی یەكێتی رێگریی لێبكات وەكو بەرپرسی هێزەكانی 70 كار بۆ یەكگرتنەوەی هێزەكان بكات شێخ جەعفەر بە وتی "تائێستا نەمبینیوە هیچ كەسێك لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی باسی ئەوەبكات كە هێزەكانی پێشمەرگە یەكنەگرنەوە خۆ ئەگەر یەكێكیش باسی ئەوە بكات من پێموایە قسەكەی خۆی لەبەرد دەدات و لەبەلاشیش ئەو قسەیە دەكات و لەنەزانین و تێنەگەیشتنە".

وتیشی"ئەو میللەتەی ئێمە كوڕی شەهیدبووە كەمئەندام و برینداربووەو ئەنفالكراوین و كیمیابارانكراوین لەپێناوی ئەوەدا نەبووە كە حیزبێك بەهەوەسی خۆی تەسەروف بكات بە موقەدەساتی ئەم میللەتەوە، بۆ ئەوە شەهیدبون كە میللەت و كوردستانەكەمان ئازاد و سەربەخۆ بێت ببێت، نەك بۆ ئەوەی قائیدێك بۆ بەرژەوەندی خۆی كاربكات. تەبعەن هەیە بەرژەوەندی لە ئاژاوەوە و تێكچون و تەشەنوجات و ئەمانەدا كاردەكات، ئەوانەپێیان دەڵێن كادیری شەڕ، بێگومان ئەمانە ئەمن و ئاسایش و یەكگرتن و برایەتیان پێخۆش نیە".

ژماره‌ی بینین‌ : 1949
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll