فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ 70ی‌ یه‌كێتی‌: دژایه‌تی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ قابیلی‌ قبوڵ نیه‌
04/01/2015

به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ یه‌كجاری‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌دان‌و ده‌ڵێن فه‌رمانی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سكرتێری‌ گشتیه‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ رێككه‌وتووه‌.

جه‌عفه‌ شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ 70ی‌ یه‌كێتی‌، به‌رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاندوه‌ نامه‌كه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ بۆ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كان" سه‌پاندن نیه‌ به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی‌ یاسا‌و نیزامه‌".

مه‌سعود بارزانی‌، رۆژی‌ 14/12 نامه‌یه‌كی‌ ئاڕاسته‌ی‌ مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ كرد‌و داوای‌ لێكرد هه‌نگاوه‌كانی‌ یه‌كخستن‌و به‌دامه‌زراوه‌یكردنی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ خێراتر بكات، دوای‌ نامه‌كه‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتی‌ رایانگه‌یاند ئه‌وان ناچنه‌ ژێر باری‌ هه‌موو بریارێكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خواستیان له‌سه‌ر نه‌بێت.

جه‌عفه‌ شێخ مسته‌فا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ پشتگیری‌‌و پشتیوانی‌ له‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت "ئێمه‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێممان هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ نابێت هیچ شتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاسا‌و نیزام بێت".

هاوكات مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش، لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ رێكخستنی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ یه‌كێتی‌، به‌رۆژنامه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌ ئێمه‌ مه‌بده‌ئیه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌داین، ئێمه‌ له‌2007ه‌وه‌ كارمان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ له‌گه‌ڵ برایانی‌ پارتی‌".

چاوڕه‌ش ده‌ڵێت "یه‌كێك له‌شته‌ باشه‌كان ئه‌وه‌یه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كبخرێته‌وه‌".

جه‌عفه‌ر مسته‌فا، كه‌ پێشتر وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بوو، راشیگه‌یاندوه‌ "مام جه‌لال فه‌رمانی‌ به‌من كردوه‌ كه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌ك پێبگرمه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌سریحێك دژی‌ ئه‌وه‌ بدات به‌مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ دژی‌‌و بڕیار‌و فه‌رمانه‌كانی‌ جه‌نابی‌ مام جه‌لاله‌‌و قابیلی‌ قبوڵیش نیه‌‌و كه‌سیش گوێی‌ لێناگرێت".

ژماره‌ی بینین‌ : 2097
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll