سەرۆكایەتی هەرێم بە راگەیەندراوێك وەڵامی توندى هەڕەشەكانی مەلا بەختیار و یەكێتی دەداتەوە
31/12/2014
دوای ئەوەی دوو رۆژ لەمەوپێش مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە بارەی چاكسازیە حەوت خاڵییەكەی سەرۆكی هەرێمەوە بۆ وەزیری پێشمەرگە بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ رایگەیاند كە بە بێ ئاگاداری ئێمە بە هیچ چاكسازییەك رازی نابین و ئێمە یەكێتین و حزبێك نین پەویەندیمان بە شۆرشەوە كردبێت، بە راگەیەندراوێك سەرۆكایەتی هەرێم وەڵامی ئەو وتانەی سكرتێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دایەوە

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە كە "نامەكەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش درێژەپێدەری ڕەوتی چاكسازی و هەوڵدانە بۆ بەنیشتیمانیكردنی دامودەزگەی سەربازیی هەرێم و دوورخستنی دەستی حزبایەتی لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان".

دەشڵێت "ئەو بابەتە لە ئەنجامی ڕاوێژی نێوان سەرۆك بارزانی و جەنابی مام جەلال و سەركردایەتیی پارتی و یەكێتی هاتووەتە ئاراوە و پێشتر بە تێروتەسەلی قسەی لەبارەیەوە كراوە و پێویست ناكات پرس بە كەس بكرێت. زیاتر لە هەموو لایەنێكیش یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پەلەی ئەوەی هەبووە كە بۆ بەنیشتیمانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە هەنگاوی عەمەلی بنرێت. ئەگەر بۆچوونێكیش لەناو هەر لایەنێك هەبێت كە دژی پڕۆسەكە بێت ئەوە دژی خواست و بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستانە".


تێیدا هاتووە "پێویستە پڕۆسەی بەنیشتیمانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سەربكەوێت و هەموو لایەك پاڵپشتی بن و كەسیش ناتوانێ ڕێگریی لێبكات. ئەگەر كەسێكیش بیەوێت كۆسپ لەبەردەم پڕۆسەیەكی وا بایەخداری نیشتیمانی دروست بكات دەبێ خۆی تەحەمولی بەرپرسیارێتی بكات".



دەقی راگەیێندراوەكە: 

لە ڕێكەوتی 14ـی 12ـی 2014 بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە وەك ڕێنمایی و لە چوارچێوەی حەفت خاڵدا داوای لە وەزارەت كردووە دیاردەی حزبایەتی لەنێو ڕیزەكانی پێشمەرگە نەمێنێت و هێزی پێشمەرگە لەسەر بنەمایەكی نیشتیمانی ڕێكبخرێت و ئەرك و كاری ناو وەزارەت بەپێی دامەزراوییبوون بێت نەك بە پێی پێوەرە حزبییەكان.

جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی نامەكەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بابەتێكی ستراتیژییە و پەیوەندیی بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان هەیە و داواكاریی گشت لایەنە سیاسییەكان و هێزەكانی پێشمەرگەیە. نامەكەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش درێژەپێدەری ڕەوتی چاكسازی و هەوڵدانە بۆ بەنیشتیمانیكردنی دامودەزگەی سەربازیی هەرێم و دوورخستنی دەستی حزبایەتی لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

ئەو بابەتە لە ئەنجامی ڕاوێژی نێوان سەرۆك بارزانی و جەنابی مام جەلال و سەركردایەتیی پارتی و یەكێتی هاتووەتە ئاراوە و پێشتر بە تێروتەسەلی قسەی لەبارەیەوە كراوە و پێویست ناكات پرس بە كەس بكرێت. زیاتر لە هەموو لایەنێكیش یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پەلەی ئەوەی هەبووە كە بۆ بەنیشتیمانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە هەنگاوی عەمەلی بنرێت. ئەگەر بۆچوونێكیش لەناو هەر لایەنێك هەبێت كە دژی پڕۆسەكە بێت ئەوە دژی خواست و بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستانە.

پێویستە پڕۆسەی بەنیشتیمانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سەربكەوێت و هەموو لایەك پاڵپشتی بن و كەسیش ناتوانێ ڕێگریی لێبكات. ئەگەر كەسێكیش بیەوێت كۆسپ لەبەردەم پڕۆسەیەكی وا بایەخداری نیشتیمانی دروست بكات دەبێ خۆی تەحەمولی بەرپرسیارێتی بكات.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
30ـی 12ـی 2014
ژماره‌ی بینین‌ : 2229
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll