به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڵكه‌وت زاهیر كلیپ بۆ كچێكی لوبنانی تۆمار ده‌كات
(یه‌ك و دوو) نوێترین به‌رهه‌می هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده كه بۆ كچێكی لوبنانی ئاماده كردوه.
كچه‌كه ناوی ئلیزه و له‌لایه‌ن فادی حه‌داد ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی لوبنانی كلیپی بۆ كراوه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیز به سایتی (باس‌نیوز)ی رایگه‌یاندووه: له سه‌ردانێكی هونه‌ری بۆ لوبنان، خانمه هونه‌رمه‌ند ئیلیز داوای لێ ده‌كات كارێكی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام بدات، كه كاره‌كه مۆدێرن بێت و ئاوازێكی جیاوازی هه‌بێت، بۆیه داواكه‌ی قبوڵ ده‌كات و ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ ئاماده ده‌كات كه له‌لایه‌ن خۆشناو تیلوی تێكسته‌كه‌ی بۆ نووسراوه.
وتیشی: "منیش پێشنازی ئه‌وه‌م خسته به‌رده‌م كه به‌شێكی گۆرانییه‌كه به كوردی بڵێ، ئیلیز خۆشحاڵبوو و ته‌نانه‌ت ناونیشانی گۆرانییهكهمان كرد به (یه‌ك و دوو)".
زیاتر وتی: "له‌گه‌ڵ فادی حه‌داد ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی لوبنانی رێككه‌وتین بۆ كلیپك كردنی گۆرانییه‌كه، كه ئه‌مه چه‌ندین به‌رهه‌می منه له‌لایه‌ن ناوبراو كاری كلیپه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت".
ئاماده‌كردنی بابه‌ت : دانا ئه‌كره‌م
|