ئەپڵ ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئایفۆن 6ی ئاشكراكرد
29/08/2014
كۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی ڕۆژی ڕاگەیاندنی نوێترین ئایفۆنی كە بە ئایفۆن 6 ناسراوە، دیاری كرد، ئەویش رۆژی  9ی ئەیلولی مانگی داهاتووە.

دوای چەندین هەواڵی نافەرمی و دزەكراو دەربارەی ڕۆژی راِگەیاندنی ئایفۆن 6، ئەمڕۆ كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكا بە فەرمی ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەو ئایفۆنەی دیاریكرد كە دەكەوێتە 9ی ئەیلول و لە بۆنەیەكی تایبەتدا لە لە سەنتەری فلینت لە كۆپەرتینۆ ئایفۆنە نوێكە نمایش دەكرێت.

ئەپڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە ( 25 ئابی 2014) لە راِگەیەنراوێكیدا كە لەسەری نوسراوە (Wish We Could Say More) ، بانگێشتی میدیاكانی هەموو جیهانی كرد كە لەو بۆنەیەدا ئامادەبن و بەرهەمە نوێیەكانی ببینن.

ئەوەی تا ئێستا لەڕێی هەواڵە دزەكراوەكانەوە زانراوە ئەوەیە ئایفۆنە نوێیەكەی كۆمپانیای ئەپڵ لە دوو جۆر شاشەی گەورەتر لە نەوەكانی پێش خۆی و بە قەبارەی 4.7 ئینج و 5.5 ئینج و بەنوێترین وەشانی ئای ئۆ ئێس كە وەشانی 8ە، ڕادەگەیەنرێت.

چەندین زانیاریی دیكە دەربارەی جۆری پرۆسێسەرو راِم كامێراو بەشەكانی دیكەی ئایفۆن 6 تا ئێستا باس كراوە، بەڵام ئەوانە تەنها هەواڵی نافەرمین لە 9ی ئەیلۆلدا هەموو تایبەتمەندیەكان لەلایەن ئەپڵەوە بە فەرمی دەربارەی ئەو ئایفۆنە نوێیە ڕادەگەیەنرێن.

چاوەڕێ دەكرێت كە كۆمپانیای ناوبراو لە هەمان ڕۆژ و بۆنەدا، كاتژمێرە زیرەكەكەشی ڕابگەیەنێت كە بە ئای وۆچ (iWatch) ناسراوە.
ژماره‌ی بینین‌ : 3119
زیاتر ...
فەیسبووک ڕێگری لە کردنەوەی ویکیلیکس دەکات ...
ڤايبەر بە چەند گۆڕانکارييەکەوە بۆ کۆمپيوتەر نوێکرايەوە ...
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ مەسنجەر زیاد دەکات ...
دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت ...
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری ...
لەسەر ئايفۆن، پياوێک داوای ١٠ مليار دۆلار دەکات ...
زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7 ...
بە پارەی ئاسن مەھێڵە لاپتۆپەکەت گەرم ببێت ! ...
دروستکردنی مرۆڤ ...
مێشکی ئه‌م ژنه‌ وه‌ک گووگڵه‌ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll