نیشانه‌کانی ئاخر زه‌مان بزانه‌ به‌ ته‌واوی
26/08/2014
  جۆر نیشانه ن 1 نیشانه‌ی بچوک 2 نیشانه‌ی گه‌وره‌

1_نیشانه بجوکه کان :

__ هاتنی په‌یامی پیغه مبه ر محه مه د (د.خ)

__ کۆچی دوایی پیغه مبه ر محه مه د (د.خ)

__ چه ن فیتنه یه ک روو ئه یات : مردنی ‌‌‌‌عوسمانی کوری عه فان خوا له‌ی رازی بێت وه قسه کردن به ناوی قورئانی پیرۆزه و ه

__ سه ر هه ڵدانی چه ن که سێک به ناوی پێغه مبه را یه تیه وه وه کو : (( مسیلمه إلکذاب)) و (( إلإسود إلعنسی ))

__ زۆر بونی ماڵ و سامان وو که می خێر و خێرات

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:(لا تقوم الساعة حتى يكثر فيكم المال، فيفيض حتى يهتم رب المال من يقبل منه الصدقة، ويدعى إليه الرجل فيقول لا أرب لي فيه)

__ زۆر بونی بازرگانی و یارمه تی دانی پیاوان له لایان ژنه کانیانه وه

__ نه پاراستنی سپارده ی خه لک و ئه مانه تیان

__ گرتنی زانست له لا یه ن زاناکانه وه

__ ده رکه وتنی رێژه یه کی زۆر له گۆرانی بێژ و مۆسیقا ژه ن و سه ما که ر قال الرسول صلى الله عليه وسلم: سيكون أخر الزمان خسف و مسخ وقذف قالوا ومتى يارسول الله ؟ إذا ظهرت المعازف والقينات وشربت الخمور
روى الإمام مسلم عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: "من أشراط الساعة... وذكر منها: ويشرب ا لخمر ".

__ زۆر بونی خواردنه وه ی مه شروب و خواردنه وه حه رامه کان

__ بڵاو بونه وه ی زینا ته نا نه ت له جاده و باندا

عن أنس رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "إن من أشراط الساعة... فذكر منها: ويظهر الزنا " رواه البخاري ومسلم.

__ شه ر و کوشتنی خه لکی که ناشزانێ بۆ کشتویه تی

رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "لا تقوم الساعة حتى يكثر الهرج، قالوا: وما الهرج يا رسول الله؟ قال: القتل القتل " رواه مسلم.

__ خه ڵکی له یه ک تێنه گه ن واه جیاواز بن له بیر و رایانا وه شته کان به پێچه وانه ی راستیه کانه وه تێبگه ن
("قال الرسول صلى الله عليه وسلم: سيأتي على الناس سنون خداعات .يصدق الكاذب ويكذب الصادق ويخون الأمين ويؤمَن الخائن وينطق الرويبظة" (والرويبظة هو الرجل التافه يتكلم في أمر العامة)

__ زۆر بونی نه خۆشی منداڵ نابون و لابردنی ره حمی ئافره ت

__ به رز بونه وه ی بینا به رزتر له شاخه کان

__ زۆر بونی مردنی له ناکاو

__ که می کات وه نزیک بونه وه ی کات له یه کتر به جۆرێک که ساڵ وهک مانگی لێ یه ت وه مانگ وه ک هه ینی لێ دێت وه هه ینی وه ک رۆژێک...
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "لا تقوم الساعة حتى يتقارب الزمان "

قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "لا تقوم الساعة حتى يتقارب الزمان فتكون السنة كالشهر، ويكون الشهر كالجمعة، وتكون الجمعة كاليوم، ويكون اليوم كالساعة، وتكون الساعة كاحتراق السعفة "

__ زۆربونی بومه له رزه

قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "لا تقوم الساعة-حتى تكثر الزلازل "

__ زۆر بونی شایه تی درۆ و بێده نگ بون لا شایه تی راستی

__ زۆر بونی رێژه ی ئافره ت

__ دروست بونی شاخێکی ئاڵتونی له سه ر روباری فورات

__ قسه کردنی بێگیانه کان

__ که م بونه وه ی پیاو چاکان

قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "لا تقوم الساعة حتى يأخذ الله شريطته من أهل الأرض فيبقى منها عجاجة لا يعرفون معروفا، ولا ينكرون منكرا" رواه أحمد.

ئه مانه هه مووی چه ند نیشانه یه کی بچوکن که مه رج نیه به پێی ئه و ریز به ندیه سه ر هه ڵبده ن ره نگه پاشه و پێش بکه ون...

له دوای نیشانه ی بچوک نیشانه گه وره کان سه ر هه ڵئه دات که به م شێوه یه ریز به ندی کراون :

__ په یمانامه ی روم :

له سه ره تادا موسلمانان له گه ڵ روومه کاندا یه ک ده ستن با پێی ئه و په یماننامه یه له دژی دوژمنانیان دواتر ناهه قیه ک له لایه ن رۆماکانه وه رو ئه دات و ئه بێته هۆی شه ر له نێوان موسلمانان و رۆمه کاندا ... رۆژگارێک ئه بێت که زوڵم و زۆرداری و کوشتنو ناهه قی به سه ر هه موو مرۆڤایه تیدا زال ئه بێت له م کاته دا خوای گه وره نه پیاو جاکێ انێرێ ((يقول الرسول صلى الله عليه وسلم : أسمه كأسمي وأسم أبيه كأسم أبي، يملأ الله به الأرض عدلاً وقسطاً كما ملئت ظلماً وجورا))

پێغه مبه ر (د.خ) ئه فه رموێت : ناوی وه ک ناوی منه وه ناوی باوکیشی وه ک ناوی باوکی منه هه موو زه وی پر ئه کات له یه کسانی و باشه هه ر وه ک چۆن پێشتر به زوڵم پر ببوو.

__هاتنی مه هدی :

ئه م پیاوه له سه ره تادا رازی نیه که سه رکردایه تی ئیسلام بکات به ڵام دواتر ناچار ئه بێت له به ر نه بونی که سێکی تر هه موو مه سئولیه تێک ئه گرێته خۆی و ده ست ئه کات به جه نگان له رێگای خوای گه وره دا و خه ڵکانێکی زۆر له ده وری خۆی کۆ ئه کاته وه له شام و عێراق و یه مه ن و میسر و له گه لیدا پشتیوانی ئه که ن... دواتر جه نگێک له نێوان موسلمانان و رۆمه کان روو ئه دات هه تا موسلمانان ئه گه نه ئه سته نبول (القسطنطينية) دواتر جه یشکه یان ئه گاته اوروپا وه اتالیا (روميا) وه له هه موو ولاتانی تر بانگه شه ی خۆیان ئه که ن لێره دا شه یتان ئه یه وێت ئه م بانگه وازه بوه ستێنێت وه ئه ڵێت شه یتان له پشتانه وه ناهێڵت پێش بکه ون وه ئه ڵێت ده جال به رێوه یه (ده جال پیاوێکی کوێری شه لی بچوکی شکلێکی ناشرینی هه یه دواتر باسی ئه که ین) به ڵام مه به سته که ئه وه یه که شه یتان ئه یه ویت رێگه له بڵاو بونه وه ی ئاینی ئیسلام و کاره کانی مه هدی بگرێت.. مه هدیش هه له ستێت به ناردنی 10 سوار چاک که باشترین سوارچاکن له سه ر زه وی (يقول الرسول صلى الله عليه وسلم : أعرف أسمائهم وأسماء أبائهم وألوان خيولهم , هم خير فوارس على وجه الأرض يومئذ ) ئه و سوارچاکانه ئه نێرێت بۆی بزانن که ده جال بونی هه یه و هاتوه به لام لا راستیدا که سوارچاکه کان ئه گه رێنه وه ده جال له به ری رۆژ هه ڵته وه په یدا ئه بێت وه هیچ ئا ژاوه یه ک به قه ده ر ئا ژاوه ی ده جال گه وره نیه له سه ر هه مو گۆی زه وی...

__ سه ر هه ڵدانی ده جال :

40 رۆژ له سه ر زه وی ئه مێنێته وه چه ند رۆژێکی وه کو ساڵێک وایه وه چه ند رۆژێکی تری وه کو مانگێک وایه وه چه ند رۆژێکی وه کو هه فته وایه وه چه ند رۆژێکی وه کو رۆژگاری ئێستامان وایه ... خوای گه وره هێزو توانای ئه داتێ به جۆرێک که به ئاسمان ئه ڵێت ببارێنه باران ئه بارێت وه زه وی به ر ئه گرێ به فه رمانی ئه م ئه مه ئه گه ر هاتوو باوه ریان پێ کرد وه ئه گه ر باوه ریان پێ نه کرد ئه وه ئاسمان بارانی خۆی نابارێنێ وه زه وی ناروێت بۆی فیتنه ی ئه و بۆ خه لک ده ر که وێت .... وه به هه شت و دۆزه خی هه یه ئه گه ر مرۆڤێک چووه به هه شتی ئه وه وه ئه وه ناچێته به هه شتی خوای گه وره وه وه به پێچه وه نه شه وه... وه زۆر ئه گه رێت هه موو شوێنێک ئه کات زۆر با خێرایی هه ر وه ک خێرایی راشه با وایه ته نها ناچێته مه که و مه دینه .... له فیتنه کانی ئه م کابرایه ئه وه یه که بانگاشه ی خواوه ندی ئه کات و ئه م خوایه (استغفر الله) به درۆ وه یه که م جار 70 هه زار یه هودی دوای ئه که ون وه زۆرێک له نه زان و ئه وانه ی باوه ریان لاوازه دوای ئه که ون،،،، وه بۆ ئه وانه ی که باوه ری پێ ناکه ن وه پێیان ئه ڵێت کوانێ دایک و باوکت ، ئه ویش ئه ڵێت زۆر ده مێکه مردون ،پێی ئه ڵێت باوه رم پێ ئه هێنی ئه گه ر دایک و باوکت زیندوو بکه مه وه؟؟؟ پاشان فه رمان با قه بر ئه کات قه بریش شه ق ئه بات شه یتانێک لا شێوه و روخساری دایکیدا یه ته ده رێ با وه شی پیا ئه کات و ئه ڵێت کورم باوه ری پێ بێنه ئه وه خوایه ئه ویش باوه ری پێ ئه هێنێ....
((أمر الرسول صلى الله عليه وسلم أن يهرب الناس منه ومن قابله فاليقرأ عليه فواتح وخواتيم سورة الكهف فإنها تعصمه بإذن الله من فتنته. ))
پێغه مبه ر (د.خ) فه رمانمان پێ ئه کات که خه ڵکی لێی را بکات وه هه ر که س بینی فاتحه بخوێنێت وه کۆتایی سوره تی که هف ئه و کاته به پشتیوانی خوا له گوناه و ئاژاوه ی به دوور ئه بێت .

روو ئه کاته مه دینه فریشته کان رێگای پێ ناده ن بچێته ژوورێ وه پیاوێک لا مه دینه وه یه ته ده ر ێ پێی ئه ڵێت تۆ ده جالی که پێغه مبارمان پێی را گه یاندوین ،، لێی ئه یات و ئه یکات به 2 به شه وه به و 2 به شه شه وه هه ر هه ڵ ئه ستێت و ئه ڵێت ئێستا باوه رت کرد که من خوام؟ ئه ویش ئه ڵێت نا به ڵکو زیاتر باوه رم کرد که تۆ ده جالی....

له م کاته دا مه هدی جه یش کۆ ئه کاته وه له دیمه شق (شام) وه ده جال ئه چێت بۆ فه ڵه ستین له وێ هه موو یه هودیه کان کۆ ئه بنه وه و له گه ڵ ده جالدا بۆ جه نگی گه وره.

__ هاتنه خواره وه ی حه زره تی عیسا (خوا لێی رازی بێ):

له دیمه شق له بینایه کی شه رقی ئه وێ کۆ ئه بنه وه لا مزگه وتی سپی (المسجد الأبيض) _هه ندێک ئه ڵێن مزگه وتی اموی یه_ مه هدی له وێ ئه بێت له گه ڵ شۆرشگێره کانی ئه یانه وێ بجه نگن له گه ڵ ده جالدا به ڵام ناتوانن وه له ناکاودا گوێیان له یارمه تییه رێک ئه بێت ،،، یارماتیتان بۆ هات یارمه تیتان بۆ (هات جائكم الغوث , جائكم الغوث) که له به ره به یانێکی زوودا ئه بێت له پێش بانگی به یانی.... ئه و یارمه تی ده ره ش حه زره تی عیسا کوری مریه م ئه بێت که له ئاسمانه وه با 2 باڵی شا هانه دێته خوارێ وه سفی بانگی به یانی بۆ خه ڵکه که ئه کات،، وه مه هدی پێش نوێژی ئه سپێرێ به حه زره تی عیسا وه ئه ویش ئه یسپێریته ته وه به مه هدی ئه ویش پێش نوێژی خه ڵکه که ئه کا ت و نوێژه که که به کۆمه ڵ ئه که ن ،، وه مه به سته که ی حه زره تی عیسا ئه گرێته ئه ستۆ... وه ده نگی (الله أكبر) به رز ئه بێته وه تا فه ڵه ستین که ده ست ئه کرێ به شه ڕ و شۆڕ و کوشتاری وه وای لێ دێ بێ به رد و دار زمان ئه گرن و ئه ڵێن ئه ی عه بدی خوا ئه وه یه هوودیه که له پشتمه وه یه وه ره بیکوژه و ئه ویش ئه یکوژێت به ڵام که س ناتوا نێت ده جال له ناو به رێت ته نها حه زره تی عیسا نه بێت که پیایا ئه کێشێ و ئه و تیره به رز ئه کاته وه که خوێنی ئه و شه یتانه ی پێوه یه ،، موسلمانان دڵ خۆش ئه بن و ئه و هه وا ڵه خۆشه به هه موو دنیادا بڵاو ئه بێته وه،،، خوای گه وره دوای ئه وه به حه زره تی عیسا را ئه گه یه نێت که خۆی و موسلمانه شۆرشگێره کان برۆن با خێرا بۆ شاخی تووڕ
(أهربوا إلى جبال الطور) ،، ئه فه رمووێت بۆ؟ خوای گه وره س ئه فه رموێت هه ر ئێستا جۆره عه بدێک یه ت که ستان ناتوانن بیکوژن نه عیسا وه نه شۆرشگێره کان..

__ سه ر هه ڵدانی يأجوج ومأجوج :

موسلمانان را ئه که ن بۆ سه ر شا خه که.. يأجوج ومأجوج یه ن که هیچی سه وزی و ته رایی ناهێڵن ئه چنه سه ر ده ریاکان ایخۆنه وه تا وشکی ئه که ن،،، تا وای لێ یه ت له و رۆژانه یا ئه ڵێن کاتی خۆی لێره دا ئه و هه بووه،،، حه زره تی عیسا 7 ساڵ له سه ر زه وی ئه مێةێ ته وه هه موو ئه مانه له ما وه ی 7 ساڵدا روو ئه دات... عیسا و شۆرشگێران له سه ر شاخن و به رده وام لا خوای گه وره ئه پاڕێنه وه ... يأجوج ومأجوج هه موو زه وی خراپ ئه که ن و فه ساده ت بڵاو ئه که نه وه وه وا ئه زانن که هه موو مرۆڤی سه ر زه ویان کوشتوه وه ئه ڵێن ئه ما نه وێت بونه وه ری ئاسمان بکوژین هه ڵئه ستن به ناردنی تیر بۆ ئاسمان و له وسه ره وه به خوێنه وه ئه گه ڕێته وه وا ئه زانن که خه ڵکانی سه ر ئاسمانیان کوشتوه ( يخادعون الله وهو خادعهم).

__ کۆتایی يأجوج ومأجوج و مردنی حه زره تی عیسا خوا لێی رازی بێت:

دوای ئه م روداوانه خوای گه وره کرمێك ئه نێرێت که ناوی (النغف) که هه ر هه موویان ئه کوژێت به یه ک جار.

حه زره تی عیسا پیاو چاکێک ئه نێرێت بۆی بزانێ چی رووی داوه له سه ر زه وی ،، ئه ڕوات سه یر ئه کات و ئه گه ڕێته وه و مژده ی خۆشییان پێ ئه دات که هه موویان له ناوچوون.. حه زره تی عیسا و ئه وانه ی له گه ڵیان یه نه خوارێ له شاخه که خۆشی به زه ویدا بڵاو ئه که نه وه به مردنی يأجوج ومأجوج له و کا ته دا حه زره تی عیسا داوا ئه کات له خوای گه وره که له پاشماوه ی ئه وان ڕزگاریان بێت چونکه هه موو زه ویان وێران کردووه خوای گه وره چه ند باڵنده یه کی گه وره و به هێز ئه نێرێت بۆ هه ڵگرتنی لاشه کان و بارانێک ئه بارێنێت که زه وی ئه شواته وه دیسان زه وی ئه بوژێته وه و حه زره تی عیسا به دادپه روه ریانه ده ست ئه کات به به ڕێوه بردنی زه وی،،، زه وی ئه بوژێته وه و خێر و خێرات و چاکا زۆر ئه بێت ئینژا حه زره تی عیسا کۆچی دوایی ئه کات.

__ هاتنی ئاژه ڵێک:

دوای ئه م روداوانه روداوێکی زۆر سه یر روو ئه دات ئه ویش ئه وه یه که خه ڵکی ئه بیستێ که وا له مه ککه ئا ژه ڵێکی 4 پێ هه یه ئه و ئا ژ ه ڵه وه کو مرۆڤ قسه ئه کات که س ناتوانێ رێگای پێ بگرێت هه ر مرۆڤێک ببینێ ئامۆژگاری ئه کات، ئه گه ر کافرێک ببینێ پێی ئه لێت تۆ کافری وه ئه گه ر موسلمانێک ببینێ پێی ئه ڵێت تۆ موسلمانی وه رای خۆی ناگۆڕێ.... ئه و ڕۆژه ی ئه مه روو ئه دات رووداوێکی تری سه یر له سه ر زه وی رو ئه دات که ئه ویش هه ڵهاتنی رۆژه له رۆژئاواوه هه ر له و کاته شه وه ده رگای تۆبه دائه خرێت به ته واوی، نه تۆبه وه نه پاشیمانی له و رۆژه دا سودی نامێنێ 3 رۆژ به م شێوه یه رۆ‌ژ هه ڵدێت دواتر وه ک جارانی لێ یه ته وه ، دنیا کۆتایی نایه ت به ڵکو ته نها ده رگای تۆبه کردن دا ئه خرێت...

__ دوکه ڵ:

دوای ئه وانه شتێکیتر روو ئه دات ئه ویش خه ڵک سه یر ئه کات ئاسمان وه زه وی پڕ بوه له دوکه ڵ که رێگه له تیشکی رۆژ و اسمان ئه گرێت وه خه ڵک ده ست ئه کات به گریان و دوعا کردن و پارانه وه و تۆبه له خوای گه وره به ڵام بێ سود .

__ مانگ گیران:

3 مانگ گیران روو ئه دات :
1. گیران له رۆژ هه ڵات
2. گیران له رۆژ ئاوا
3.. گیران له دورگه ی عه ره ب (گیرانی گه وره)
خه ڵک به مه زۆر ئه ترسن .. هه ر له و رۆژانه دا له یه مه ن بۆنێكێ زۆر خۆش بڵاو ئه بێته وه به سه ر هه موو زه ویدا که ئه و بۆنه رۆحی ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ه ه موو باوه ڕدارێک ئه بات هه ر وه ک پژمینێک وا یه که بۆنی ئه که ی رۆح ئه وه ستێنێ ،، له سه ر زه وی که س نامێنێته وه ته نها که سانی خراپ و بێباوه ڕه کان نه مزگه وت ئه مێنێ وه نه قورئانی پیرۆز له سه ر زه وی ته نانه ت که عبه ی پیرۆزیش نامێنێ (قال الرسول صلى الله عليه وسلم : كأني أراه يهدم الكعبه بالفأس) نه که س ئه چێت بۆ حه ج وه قورئانی پیرۆز به رز ئه بێته وه و له سه ر زه وی نامێنێ،،، ته نانه ت حه ره می مه دینه که س پیایدا ناروا ته نها سه گ و رێوی نه بێ تا وای لێ دێ خه ڵکی ئه و زه مانه ئه ڵێن ئه وسا لێره دا موسڵمانی لێ بووه.

که س نامێنێته وه ته نها بێ باوه ڕان و خراپه کاران نابیسترێ وشه ی (الله) هه تا هه ندێ ئه ڵێن باو و باپیرانمان ئه یانوت (لا اله الا الله ) بێ ئه وه ی ئه مان بزانن چیه و بۆچی وایان وتووه. عیباده ت ته واو ئه بێت را ئه بوێرن و گه مژه ئه بن هه ر وه ک که ر،، نه راستی نه ئه مانه ت نه یه کسانی ئه مێنێ وایان لێ دێ خه ریکه یه کتر ئه خۆن مرۆڤی شه یتان و جن پێکه وه کۆ ئه بنه وه له سه ر زه وی...

__ سه رهه ڵدانی ئاگر له یه مه نه وه :

ئاگرێک له یه مه نه وه سه ر هه ڵئه دات ورده ورده بڵاو ئه بێته وه لێره دا رۆژی حه شر ئه بێت هه موو را ئه کات هه ندێ به وشتر را ئه کات به جۆرێک 4 که س له سه ر پشتی 1 وشتر،، تا هه مویان به ره و شام را ئه که ن له وێ کۆ ئه بنه وه پێکه وه.

__ هه ڵکێشانی هه ناسه:

مادام هه موو خه ڵک له سه ر یه ک زه وی کۆ بونه ته نه وه خوای گه وره رێگه ئه دات به هه ڵکێشه ر که هه ستێ به هه ڵکێشنی یه که م بونه وه رداله به ر ئه وه ی کات نزیک بۆته وه ... هه مو بونه وه رێک ئه مرێت مرۆڤه کان ، ئا ژ ه ڵه کان ، حه شه راته کان ، باڵنده کان ، جن ، وه هه موو بونه وه رێک له سه ر زه وی و ئاسمان تا که س نه مێنێ ته نها ئه وه نه بێ که خوای گه وره ئه یه وێت ... له نێوان یه که م هه ڵکێشا ن و دووه م و چله میندا (نازانرێت 40 مه به ست له چیه؟ رۆژه یان مانگه یان ساڵه) له کاتی چله میندا بارانێکی بێشومار ئه بارێت زه وی پێ ئه بوژێته وه وه هه موو لا شه یه ک له سه ر زه وی هه نا سه ی لێ ئه سه ندرێته وه بۆ ئه وی هه مو خه ڵک پێکه وه قیامه ت ببینن .... دواتر زه وی و ئاسمان وه ک په ڕه ی کاغه ز ئه پێچرێته وه.....

خوای گه وره له گوناهی هه مووان خۆش بێ و هیوادارم بابه ته که م جێی سه رنج و ره زامه ندی بێ
ژماره‌ی بینین‌ : 8820
زیاتر ...
بە ڤیدیۆ... لە یەكەم شەوی مانگی ڕەمەزان لە ناو كەعبە موعجیزە ڕوویدا ...
بۆجی مەکەی پیرۆز فڕۆکەخانەی تێدانیە؟ ...
موسڵمانان له‌سه‌ر وێنه‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ر بۆچونیان جیاوازه‌ ...
خودا باسی قەومی کورد دەکات..! ...
"بوون به‌‌ ئێزدی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی‌‌ گاڵته‌كردنه‌ به‌ ئێزدیه‌كان" ...
نیشانه‌کانی ئاخر زه‌مان بزانه‌ به‌ ته‌واوی ...
فەتوایەکی سەیروسەمەرەی ئیسلامیەکان…!!! ...
ڕوونكردنەوەیەكى شەرعی لە لایەن دەستەیەك لە مامۆستایانى سەلەفى كوردستانەوە سەبارەت بەشەرى داعش بەرامب ...
هاتنى كەسێك بۆمزگەوت كەسیر وپیازى خواردبێ،یان بۆنێكی ناخۆشی پێوەبێ ...
وێنه‌..یه‌كه‌م مزگه‌وت كه‌ دیزانه‌ره‌كه‌ی ئافره‌ت بێت له‌ توركیا ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll