به‌ڤيديۆ، ترسناکترين جۆری پێکانه‌کان له‌ مێژووی تۆپی پێ ـدا (+18)
20/08/2014
له‌ مێژووی تۆپی پێ ـدا زۆر پێکانی مه‌ترسيدار تۆمار کراون و بوونه‌ته‌ جێی باسی ڕاگه‌ياندنه‌کان به‌درێژایی تۆپی پێ، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له‌و پێکانانه‌ به‌به‌رده‌وامیی باسی لێوه‌ ده‌کرێت و وه‌ک وتراوه‌ تائێستا له‌و شێوانه‌ خراپتر دووچاری ياريزانان نه‌هاتووه‌، له‌ به‌شی دووی ئه‌م بابه‌ته‌ باس له‌ پێکانێکی ديکه‌ی ترسناک ده‌که‌ين.

له‌ ساڵی 2004 و له‌ يارييه‌کی خولی نايابی ئينگلته‌رای ئه‌و وه‌رزه‌دا هه‌ردوو يانه‌ی ليڤه‌رپوڵ و بلاکبێرن ڕووبه‌ڕووی يه‌کتر بوونه‌وه‌، ياريزان جيبرێل سيسێ ـی هێرشبه‌ری ليڤه‌رپوڵ له‌لايه‌ن ياريزانێکی هێڵی به‌رگری بلاکبێرنه‌وه‌ لێی ده‌درێت و ڕاسته‌وخۆ هه‌ردوو قاچی ده‌شکێت و به‌شێوه‌يه‌کی ترسناک دووچاری پێکان دێت.

هه‌روه‌ها دوای دوو ساڵی ديکه‌ و له‌ ساڵی 2006 هه‌مان ياريزان له‌ ياریی هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌رامبه‌ر چين له‌لايه‌ن ياريزانێکی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌يه‌وه‌ له‌قاچی ڕاستی ده‌دات و دووباره‌ قاچی ده‌شکێته‌وه‌ به‌شێوه‌يه‌کی ترسناکتر له‌ کۆنه‌که‌ی.

به‌ڵام له‌ ساڵانی 2010 و 2011 و 2012 سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێکانه‌شی به‌به‌هێزیی ده‌رکه‌وته‌وه‌و ئاستێکی به‌رزی پيشان دايه‌وه‌.






ژماره‌ی بینین‌ : 1689
زیاتر ...
گواردیۆلا بۆ هاڕت: یانەیەكی بۆ خۆت بدۆزەوە ...
جارێکی تر مۆرینیۆ هێرشی کردەوە سەر رۆناڵدۆ ...
بەبەڵگەوە، سەرتاشەکەی پۆگبا داهاتووی ئەو ياريزانەی ئاشکراکرد ...
فەرمی، گۆتزە گەڕايەوە يانە کۆنەکەی ...
تۆتی قسە لەسەر مێسی و ڕۆناڵدۆ دەکات ...
کاریکاتێر، گواردیۆلا پیزا قەدەغە دەکات ...
ئێبرا وەڵامی کانتۆنا دەداتەوە ...
بەپەلە.. دادگا سزای 21 مانگ زيندانی بو مێسی و باوكی دەركرد ...
مانچستەر یونایتد مۆرینیۆى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند ...
لێدوانى ڕۆناڵدینیۆ و سوارێز و فۆرلان لەسەر وازهێنانى میسى ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll