موفتی سعودیه‌: ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ په‌له‌یه‌تی بچێته‌ دۆزه‌خ
19/08/2014
له‌ میانه‌ی كۆڕێك‌و له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی كرده‌وه‌ خۆكوژیه‌كان، شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ موفتی گشتی عه‌ره‌بستانی سعودی ڕایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك به‌ پشتێنی بۆمبڕێژكراو خۆی بته‌قێنته‌وه‌، تاوانباره‌و په‌له‌ی له‌ خۆی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.

موفتی سعودیه‌ ڕایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك خۆی بكوژێت تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و یه‌كێكه‌ له‌ گوناهه‌گه‌وره‌كان، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌به‌ بۆمبه‌كان خۆی ده‌كوژێت له‌ تاوانكارانه‌و په‌له‌یان له‌خۆیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئاگری دۆزه‌خ.

شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ پێی وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ڕێگه‌یان ونكردوه‌و بیروباوه‌ڕی خۆیان گۆڕیوه‌و، ئه‌و ده‌رمان‌و مادانه‌یان دراوه‌تێ كه‌ بیرهۆشیان لێسه‌نراوه‌ته‌وه‌.

موفتی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی له‌سه‌ر خۆكوژه‌كان پێی وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ خۆیان‌و كۆمه‌ڵگه‌ش دوچاری نه‌هامه‌ت‌و هیلاكی كردوه‌و، هۆیه‌كه‌ له‌ هۆیه‌كانی دژایه‌تی كردنی ئسلام كه‌ لاوانی ئیسلامیان پێ گیرۆده‌ كردوه‌.

موفتی سعودیه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ لادانه‌ فیكریه‌كان مه‌ترسی گه‌وره‌یان هه‌یه‌و دژایه‌تی كۆمه‌ڵی موسڵمانان‌و بیروباوه‌ڕه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه‌له‌لایه‌ن دوژمنه‌كانیانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج.
نووسه‌ر دانا ئه‌كره‌م
ژماره‌ی بینین‌ : 1766
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
بە ڤیدیۆ... لە یەكەم شەوی مانگی ڕەمەزان لە ناو كەعبە موعجیزە ڕوویدا ...
بۆجی مەکەی پیرۆز فڕۆکەخانەی تێدانیە؟ ...
موسڵمانان له‌سه‌ر وێنه‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ر بۆچونیان جیاوازه‌ ...
خودا باسی قەومی کورد دەکات..! ...
"بوون به‌‌ ئێزدی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی‌‌ گاڵته‌كردنه‌ به‌ ئێزدیه‌كان" ...
نیشانه‌کانی ئاخر زه‌مان بزانه‌ به‌ ته‌واوی ...
فەتوایەکی سەیروسەمەرەی ئیسلامیەکان…!!! ...
ڕوونكردنەوەیەكى شەرعی لە لایەن دەستەیەك لە مامۆستایانى سەلەفى كوردستانەوە سەبارەت بەشەرى داعش بەرامب ...
هاتنى كەسێك بۆمزگەوت كەسیر وپیازى خواردبێ،یان بۆنێكی ناخۆشی پێوەبێ ...
وێنه‌..یه‌كه‌م مزگه‌وت كه‌ دیزانه‌ره‌كه‌ی ئافره‌ت بێت له‌ توركیا ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll