وتــــه‌ی‌ كـــــه‌ســـه‌ مــــه‌زنــــه‌كـــــان
21/07/2012

 


گوناهكاران هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌م دادگای‌ ویژدانی‌ خۆیاندا سه‌ركزن.
" ژورناڵ "

هیچ كه‌سێك به‌رد ناگرێته‌ دره‌ختی‌ بێ‌ سه‌مه‌ر.
" سه‌عدی‌ شیرازی‌ "


جیاوازی‌ نێوان سه‌گ و مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌. سه‌گ ئه‌گه‌ر له‌ته‌نانێكی‌ بده‌یتێ‌ هه‌رگیز گازت لێ‌ ناگرێت.
" تۆڵستۆی‌ "


كه‌سانێك به‌ فیكری‌ باش و به‌رز خۆیان په‌روه‌رده‌كردبێ‌ هه‌رگیز ته‌نیانابن.
" فلیپ سیدلی‌ "


ژنی‌ جوان شێوه‌ی‌ ته‌ماشاكردنی‌ جوانه‌. ژنی‌ باشیش له‌ناو دڵدا جێگه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌.
" ناپلیۆن "


ئه‌گه‌ر خۆت ئامۆژگاری‌ خۆت نه‌كه‌یت. پێویستت به‌ ئامۆژگاری‌ ئه‌وانی‌ تر ده‌بێت.
" سه‌عدی‌ شیرازی‌ "


ئینسان ناتوانێ‌ له‌غه‌ریزه‌كانی‌ خۆی‌ دوركه‌وێته‌وه‌.
" نیچه‌ "


ئه‌گه‌ر گه‌وره‌یی‌ و مه‌زنیت ده‌وێت. هه‌مووشت فه‌رامۆشكه‌و به‌شوێن حه‌قیقه‌تدا بگه‌ڕێ‌. ئه‌گه‌ر دۆزیته‌وه‌ هه‌ردووكی‌ به‌ده‌ست دێنی‌ هه‌م گه‌وره‌ی‌ و هه‌م مه‌زنی‌.
" سنگا "


باشترین رێگه‌یه‌ بۆ لاوازكردنی‌ دوژمنه‌كانت. ئه‌وه‌یه‌ دۆستت زۆر بێ‌.
" ئه‌نوه‌ دولبلزاك "


گه‌وره‌ترین چاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ خۆت چاككه‌ی‌.
" برنادشۆ "


مرۆڤی‌ عاقڵ هه‌میشه‌ سود له‌وانه‌ ده‌بینێت باسی‌ خراپه‌ی‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
" ژرژ ستاند "


گه‌وره‌ترین عه‌یب ئه‌وه‌یه‌ ئاگاو له‌عه‌یبه‌كانی‌ خۆت نه‌بێت.
" كارلایك "


كه‌سێك كه‌ باوه‌ڕی‌ به‌هیچ كه‌س نیه‌. پشتی‌ پێ‌ مه‌به‌سته‌.
" شكسپیر "


ناشیرینترین شت ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ باسی‌ خۆی‌ بكات.
" ئه‌فلاتون "


باڵ بۆ باڵنده‌كان چه‌ن گرنگه‌. ئومێدیش بۆژیانی‌ مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌.
" شوپنهاوه‌ر "


هیچ شتێك وه‌ك ساده‌یی‌ گه‌وره‌نیه‌. ساده‌یی‌ بوون خۆی‌ گه‌وره‌ییه‌.
" ئامرسۆن "


ئه‌گه‌رده‌ته‌وێت قه‌دری‌ پاره‌ بزانی‌ قه‌رز بكه‌.
" نیكالا شامفر "


ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت خۆشبه‌خت بی‌. ئاره‌زی‌ هیچ شتێك مه‌كه‌ بۆت بێت. خۆت به‌ده‌ستی‌ بێنه‌.
" لارۆ شفۆكۆ "

وەرگێڕانی نەبەز گۆران

باشتره‌ له‌ژێر پێی‌ خۆتا بمری‌. تا له‌به‌رده‌م ئه‌ژنۆی‌ كه‌سێكی‌ تردا بژیت.
" رودی‌ "


هیچ كه‌س ناتوانێ‌ حوكمی‌ عه‌شق بكا. ئه‌وه‌ عه‌شقه‌ حكومی‌ هه‌مووكه‌س ئه‌كا.
" لافۆنتن "


به‌خیل پاسه‌وانی‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ و بخۆری‌ سه‌روه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ تره‌.
" بزرگمهر "


به‌دئاكار ته‌مه‌نی‌ كورته‌.
" حه‌كیمێك "
 


له‌هه‌ر شوێنێ‌ شمشێر هه‌بوو، ئارامی‌ تێدا نیه‌.
" حه‌كیمێك "
...
باشترین سیاسه‌ت. راستگۆییه‌.
" سروانتس "


سه‌ركه‌وتن به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی‌ شكست مه‌ترسیداره‌.
" لائو تزو"


ئه‌گه‌ر كه‌سێك یه‌كجار خیانه‌تی‌ لێكردی‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌ی‌ خۆیه‌تی‌. ئه‌گه‌ر دووجار كردی‌ هه‌ڵه‌ی‌ تۆیه‌.
" دالای‌ لاما "


دوو گوێم هه‌یه‌و یه‌ك زمان. واته‌ ئه‌بێت زۆر تر گوێ‌ بگرم و كه‌متر قسه‌بكه‌م.
" دیوژن"


ئه‌گه‌ر بمخه‌نه‌ به‌هه‌شت و پێم بڵێت حه‌قی‌ تۆ جه‌هه‌نه‌م بوو. ئه‌وا به‌هه‌شت جێدێڵم.
" ژان روستان"


یه‌ك دایكی‌ باش. له‌سه‌د مامۆستاو زانكۆ باشتره‌.
" ژرژ هیبرت"


تاباش به‌دبه‌ختی‌ نه‌ناسم. هه‌رگیز به‌شوێن خۆشبه‌ختیا ناگه‌ڕێم.
" داویت وایت"


ڕابردوو كتێبێكه‌ گیان ڕوناك ئه‌كاته‌وه‌.
" فیرده‌وسی‌ "


سه‌د قسه‌ كردارێك ناهێنێ‌.
" په‌ندێكی‌ فارسی‌ "


هیچ كه‌س نائومێد مه‌كه‌. ڕه‌نكه‌ سامانی‌ ئه‌وكه‌سه‌ به‌س ئومێد بێت.
" حه‌كیمێك "


هه‌رشتێك نه‌یتوانی‌ بتكوژێت. ئه‌وه‌ به‌هێزت ئه‌كات.
" مارلۆن براندۆ"


ڕێگه‌ی‌ ڕاست نه‌ك ته‌نها له‌ئه‌ندازیاریدا. به‌ڵكو له‌ئه‌خلاقیشا باشترین رێگه‌یه‌.
" راحل "


ژیانت قوربانی‌ هیچ شتێك مه‌كه‌. هه‌مووشتێك قوربانی‌ ژیان بكه‌.
" ئیشۆ "


هه‌رگیز به‌كه‌سی‌ بچوك كاری‌ گه‌وره‌ ئه‌نجام نادرێت.
" سیسرۆن"


میله‌تی‌ هونه‌رو فه‌رهه‌نگ همیشه‌ زیندون.
" حه‌كیمێك "


گوێگرتن هونه‌ره‌.
" گۆته‌ "


زاناكان به‌كرده‌وه‌ ژیان ئه‌كه‌ن. نه‌ك به‌ خه‌یاڵ .
" كارلۆس كاستاند"



ره‌فتاری‌ جوان هی‌ كه‌سێكه‌ بتوانێت به‌د ره‌فتاره‌كان جاك بكات.
" فرانسوا "



یابه‌باشی‌ قسه‌بكه‌. یا عاقلاَنه‌ بێده‌نگ به‌.
" ولز هیبریت "


دوژمنی‌ بچوك بونی‌ نیه‌.
" بنیامین فرانكلین "


زه‌رده‌خه‌نه‌ باشترین چه‌كه‌ بۆشه‌ركردن له‌گه‌ڵ ژیانا.
" ئاناتۆل فرانس "



خۆشیه‌كانی‌ یه‌كجار سه‌ركه‌وتن. هێنده‌ی‌ ناخۆشیه‌كانی‌ سه‌دجار كه‌وت گرنگه‌.
" سوقرات "

حه‌قیقه‌ت دارێكی‌ تاڵه‌. ئه‌ما به‌ری‌ شیرین ئه‌گرێت.
" غاندی‌ "


كه‌سی‌ خراب ئه‌توانێ‌ له‌ دوژمنه‌وه‌ ببێت به‌دۆست و له‌دۆستیشه‌وه‌ ببێت به‌ دوژمنت.
" سه‌عدی‌ شیرازی‌ "

هه‌میشه‌ شتێك بنوسه‌ بتوانی‌ له‌ژێره‌وه‌ ئیمزای‌ بكه‌یت.
" ناپلیۆن "

_____________________________
وەرگێڕانی : نەبەز گۆران
ژماره‌ی بینین‌ : 2600
کۆمێنت
1. deary
02/08/2012
ئةم زانياريانة زؤر بة سوودن بة رِاستي دةست و جاوتان خؤش بيت هةر سةركةوتووبون
2. halbast semnaway
27/07/2012
دةستةكانتان خؤشبئ بؤ ئةو بابةتة بة سودانة
3. shusha
27/07/2012
barasty wtay baswdn dastan xosh hewam bardawametana lablaw krdnaway am wta chwanana harbien
4. oras.bedll
23/07/2012
كاتئك كه سئك قسه به مه زهه بئ ده لئ .هه ميشه هؤ كاره كه ي ئه وه يه هه سته كاني به سه رعه قلي دا زال بووه
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
نھێنی بەھێزبوونی خۆشەویستی نێوان ھاوسەران ...
بۆچی باڵنده‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی پیتی V ده‌فڕن ؟ ...
بیخوێنەوە زۆر بە قوەتە ...
ئایا دەزانی ئاسک خێراترە لە شێر کەچی زۆربەی کاتیش ئاسک دەبێتە نێچیری شێر ؟ ...
ئەندازیاری ڕووناکی ئه‌دیسۆن تۆماس ...
زانـــیــــاریی ...
به‌ رێكه‌وت 10 وێنه‌ ...
بەهێزترین 10 وێنەی كاریگه‌ر لە جیهاندا ...
چیرۆکی به‌رخه‌که‌ جيروكيكى سەیر و کاریگەر ه‌ ! ...
له‌ رێگه‌ی‌ بورجه‌كه‌ته‌وه‌ شێوازی‌ غیره‌ كردنه‌كه‌ت بزانه‌ ...
12345
  عه‌باس محه‌مه‌د
Scroll