وازدێنم گه‌ر جه‌ماوه‌ر لێم بێزار بن
22/11/2013
مریام فارس، كچه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی ئاشكرایكرد، واز له‌ گۆرانیی وتن دێنێت هه‌ركه‌ هه‌ستی كرد جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی حه‌زیان له‌ده‌نگی نه‌ماوه‌، وتیشی: "وه‌ك ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی عه‌ره‌ب ناكه‌م كه‌ گه‌له‌كانیان داوایان لی ده‌كه‌ن له‌سه‌ركارلابچن، كه‌چی ئه‌وان به‌قسه‌یان ناكه‌ن."

مریام فارس، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ له‌ئێستا سه‌قاڵی به‌رهه‌مهینانی ئه‌لبومێكی نوێیه‌ به‌‌ناوی ( له‌ چاوانم)  كه‌ به‌نیازه‌ به‌ زمانی خلیجی بیڵێت،  به‌ دووریشی نه‌زانی به‌شی دووه‌می دراما مه‌ته‌ڵئامیزه‌كه‌ی ته‌واو بكات سه‌رباری كۆچی دوایی یه‌حیا سه‌عاده-ی‌ ده‌رهێنه‌ری دراماكه‌.

مریا‌م فارس به‌ گۆڤاری زه‌هره‌ت ئه‌لخه‌لیجی وتووه‌: "هه‌ركات تێبینیم كرد كه‌س ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كانم نابێت یا ئه‌لبومی گۆرانیه‌كانم ناكڕن یا بانگم ناكه‌ن بۆ گۆرانی وتن له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری، ئه‌وا خۆم پاشه‌ كشه‌ ده‌كه‌م و له‌دنیای گۆرانی وتن دوور ده‌كه‌ومه‌وه‌. "

 مریام فارس پێی وایه‌ كه‌  دنیای هونه‌ر جیاوازه‌ له‌دنیای سیاسه‌ت و خواستی خه‌ڵكی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان زۆره‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كه‌ گه‌له‌كانیان لێیان بێزارن و داوا ده‌كه‌ن واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنن.

 سه‌باره‌ت به‌ ته‌واوكردنی به‌شی دووه‌می به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌مه‌ته‌ڵئامێزه‌كه‌ی مریا‌م فارس وتی: كه‌س جێگه‌ی یه‌حیا سه‌عاده-ی‌ ده‌رهێنه‌ری كۆچكردووی دراماكه‌ ناگرێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵده‌دات هه‌رچۆنێك بێت به‌شی دووه‌می ئه‌و به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. ‌






ژماره‌ی بینین‌ : 4891
زیاتر ...
‌من كوڕێكم خۆش ده‌وێت ...
ژماره‌ی بینین : 3832
ناوى ڕاسته‌قینه‌ى به‌شێك له‌ هونه‌مه‌ند عه‌ره‌به‌كان ...
عه‌لا خانم له‌ مردن رزگارى بوو ...
بەوێنە ...هاوسەری ڕاستەقینەی شەهرەزاد ببینە ...
چه‌ند زانیارییه‌كى سەرنجڕاکێش لەبارەی زیاد ئەسعەدەوە ...
کامکاران پێشنیارێکی یەک ملیار دۆلاری ڕەتدەکەنەوە ...
له‌تیفه‌ تونسى باسى هاوسه‌گیرى له‌گه‌ڵ كازم ساهیر ده‌كات ...
نیان عه‌بدوڵا توشى نه‌خۆشییه‌كى درێژ خایه‌ن بووه‌ ...
ڤیدیۆ...تائێستا تارا ڕەسولتان بێ چاوێلكە بینیوە؟ ...
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌كه‌م خه‌ليفه‌ى داعش بكوژێت" ...
سبیل جان بە هۆنراوەیەکی هێمن حه‌مید سەرسامە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll